- بینراو: 1700
خەبات – ساسان دەروێش
پرسەی عەلی قازی محەمەد لە شاری ئاڕنهیم لە هۆڵەندا لەلایەن هەردوو کۆمەڵەی دۆستایەتیی کورد و نێدەرلاند و ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ، بەئامادەبوونی بەشێکی بەرچاولە ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراولایەنە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو و شاندێکی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە پرسەکدا بەشداربوون کە پێکهاتبوون لە پێشڕەو حەسەن بەرپرس وساسان دەروێش و دیندار کۆچەر کارگێرانی ناوچەو هەروەها بەرپرس و کارگێڕی ڕێکخراوی ئاڕنهێم فەلاح ڕەشید و ستار کۆچەر و هەردووکەسایەتیی ڕۆشنبیری پارتی وکەسایەتی خەلیل سنجاری و تەها دەروێش نادر وخاتوو ساهیرە سلێمان مەلا بەنوێنەرایەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەشداربوون ، مەڕاسیمی پرسەکە سەرەتا بەمارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خوێندنی فاتیحا دەستیپێکرد و دواتر نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و کەسایەتییەکان وتاریان پێشکەشکرد کە تیایدا باسیان لە خەبات و تێکۆشان و وێستگە گرنگەکانی خوالێخۆشبوو عەلی قازیان کرد و سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ لەباوەشگرتنی تەرمەکەی وبەخاکسپاردنی لە باشووری کوردستان و هەروەها بەتێکڕا هەموو لەپەیڤەکانیاندا هاوخەمی خۆیان دەربڕی و پرسەو سەرەخۆشیی خۆیان نارد بۆ بنەماڵەکەیان و رێکخەری پرسەکە.
هەر لەمیانەی پرسەکەشدا ئەفشار ئەقداسی یەکێک لە ڕێکخەرانی ئەم پرسە بۆ خەبات گوتی : پێمان خۆشبوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی کاک عەلی قازی لە باوەشگرت و سوپاسیان دەکەین بۆ ئەو ئەرکە نەتەوەییان کە وەک وەفایەک بۆ ماندوونەبوونی ئەم سەرکردە بوێرەی کوردستان کاک عەلی و بەخاكسپاردنی لەباشووری کوردستان وسوپاسی ڕەوەندی کوردستانی دەکەین بەئەرکی نەتەوەیی خۆیان هەڵسان ولەکاتی خۆیان گرت وبەشداری ئەم پرسەکەبوون بۆ ناردنی هاوخەمی خۆیان ودەربڕینی پرسەوسەرخۆشی بۆ بنەماڵەکەیان .