بەمەبەستی یەکخستنی کۆدەنگی ڕەوەندی کوردستانی دژ بەنەیارەکانی کوردستان و پیلانگیڕیان ، لە کارێکی هاوبەشی کوردستانیانی دەرەوە ئەو هەوڵە نەزۆکانە بوەستێنن ،ئەم هەوڵەش لەدوای کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتەوایی و یەکڕیزی گەل و ڕەنگدانەوەی لەنێو ڕەوەندی کوردستانی پلانی کاری هاوبەش دارێژن کە لە خزمەتی کوردستاندابن کە ڕەوەندی کوردستانی بەشێکی گرنگ و سەرمایەکی گەورە وهێزی کوردستانن لە تاراوگە .
ئەمەو کۆبوونەوەکە بەخولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد ، پاشان لەلایەن پێشڕەو حەسەن بەرپرسی ناوچەی هۆڵەندای پارتی باسێکی چڕوپڕی لەسەر ڕەوشی ئەمڕۆی عێراق و ئەگەرەکانی هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و پەرلەمان و پیلانگێری دژبەکوردستان و بڕینی بودجەی کوردستان بەرامبەر نەوت و ئاکامە خراپەکانی بۆ کوردستان ڕوونکردەوە ، وهەوڵەکانی سەرکردایەتی پارتی ویەکێتی بەدڵخۆشی وەسفکرد بۆ ئەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆی کوردستان پیایدا تێدەپەڕێت کە خۆی لەیەک ڕێزی ویەک گوتاری کوردستان دەبینێتەوە بەرامبەر ئەگەری پێشهاتەکان، دواتر لەلایەن هەریەک لە بەشی پەیوەندییەکان و ڕێکخستن پلانێکی تۆکمە دارێژرا بۆیەک گوتاری کوردستانیان لە تاراوگە بەتایبەتی لەهۆڵەندا ، لەکۆتایشدا هەمووباسوخواستەکان گفتوگۆی چڕیان لەسەر کراو گەیشتنە چەند خاڵێکی یەکلاکەرەوەی کاری هەوبەشی ڕەوەندی کوردستانیان دژبەنەیارەکانی کوردستان وپوچەڵکردنەوەی پیلانگیڕان بەپیی دەستوور و هاوبەشی لەیەک عێراقدا کە زۆرینەی خەڵکی کوردستان دەنگی پێداوە ، ئەمەوکۆبوونەوەکە چەند کاتژمێرێکی خایاند وزۆر بەسەرکەوتووی کۆتاییهات .