- بینراو: 1410
شاندێکی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرپرس پێشڕەوحەسەن ودەستەی کارگێڕان عەلی هروروی وساسان دەروێش ، بەشداری ئاهەنگ ویادکردنەوەی 31 ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستانیان لە شاری ئاڕنهێم هۆڵەندا کرد کە لەلایەن ئەفشار ئەقداسی بەرپرسی نوێنەرایەتی ئەورووپایی ئەوپارتە تێکۆشەرە و خاتوو چیمەن نەقشبەندی بەرپرسی کۆمیتەی هۆڵەندا بەفەرمی بانگهێشتکرابوون ، کە تیایدا نوێنەرانی هەموو پارت وڕێکخراوە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان وئەندام ولایەنگرانی پارتی ئازادی کوردستان ومیوانێکی بەرچاوبەشداربوون .
سەرەتا بەخولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردوکوردستان دەستیپێکرد و پاشان وتاری لقی شەشی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن پێشڕەو حەسەن بەرپرسی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا خوێندرایەوە لەگەڵ پێشکەشکردنی تاجەگوڵینەی پیرۆزبایی لەپای دۆستایەتی وهاوپەیمانیان کە هەمێسە لەسەنەگەری پێشەوەی بەرگریکردنی خاکی کوردستاندان ، بەتایبەتی لەشەڕی داعش خوێنی پێشمەرگە شەهیدەکانیان ئاوێتەی نیشتیمانی دایک کرد .
هەروەها کۆمەڵێک وتاری تری نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی بەشداربووپێشکەش و خوێندرانەوە، تیاندا وتاری ئەنجوومەنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە ئەورووپا لەلایەن فەزیلە شۆڕش بەرپرس خوێندرایەوە وتاجەگوڵینەی پیرۆزبایی پێشکەشکردن .
لە کۆتایشدا لەلایەن هونەرمەندانی دەنگخۆش ومیوزیکی ڕەسەنی کوردی ، ( هونەرمەند وپێشمەرگە فەرشید نوورایی و تیپی مۆسیقای گەرمیان لە هونەرمەندان کاوە منمی و هیواکەرکووکی و هەروەها هونەرمەند مەحەمەد شەرەف و میوزیک ژەن ئۆرەغ کانیوا و بەشداربوو هونەرمەند نیاز شەیدا تادرەنگانێکی شەو ئاهەنگ و گۆڕانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو بۆ پیرۆزکردنی ئەم پارتە تێکۆشەرە .