هاتن بۆ هەموانە

لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵ ئەسێ بەسازدانی کۆڕێک بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی یادو بیرەوەری ٤٠ هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر ، کەڵە تێکۆشەری سەدەی بیستەمی کورد کە پتر لە نێوسەدە خەباتی بۆ کورد و کوردستان کرد لە نێو چیا سەرکەشەکانی کوردستان وباوەڕبوون بە ئایندی کورد، لە فەلسەفەکانی بارزانی نەمر بەرامبەر میللەتەکەی تێکۆشان وکۆڵنەدان بوو بۆ بەدی هێنانی مافی ئازادی وهەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان و فەرموویەتی هەتا دەستم تفەنگ بگرێ بۆ ئازادی کورد تێ دەکۆشم من دەمەوێ ئاڵای کوردان هەڵکەم نەهێڵم کوردستان چیتر یخسير و داگیرکراوبێت.

 بۆ ڕێز وشکۆی کۆچی ئەو باوکە میهرەبان و سەرکردە تێکۆشەرە وهەمان مەبەست لە شاری ئەلمیرە لە ڕۆژی شەممە بەرواری ٢/٣/٢٠١٩ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ دەرگایی هۆڵ کراوەییە بە ڕووی میوانەکان و پێشوازلێکردنیان وپڕۆگرامی کۆڕەکەش لە ١ی پاشنیوەڕۆ تا ٤ی ئێوارە دەبێت لەم ناونیشانەی خوارەوە.

Sumatraweg 22   1335 JM Almere
13:00
ta 16:00 (12:00 peshwazîkirdin)