ئەمستردام پایتەختی هۆڵەندا ،
 ئامێزی خۆی بۆ فیستیڤاڵی هونەری فیلمی کوردی کردەوە بەپێشکەشکردنی 20 فیلیمی هەڵبژێردراوی جۆراوجۆری دەرهێنەرانی کورد .
لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بینەرێکی زۆری هۆڵەندی وکوردی لەخۆی کۆکردبووە کەشوهەوایەکی پڕلەهونەری وتام وچێژیان خوڵقاندبووکە تیایدا پەیامی گەلێکی ستەمدیدە وخاکێکی سوتماکیان بەگوێی ئامادەبواندا ئەدا .
کە لەم سەردەمەدا  باشترین چەکی دەستی کورد هونەرە کە داکۆکی مانەوەی خۆی پێ بکات لە داب ونەریت وکلتوروزمان .
شاندێکی لیژنەی ناوچەی هۆڵەنداش لەبەرپرس ودەستەی کارگێری لەلایەن ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکەوە بەفەرمی بانگهێشت کرابوون و بەشداربوون وەک بینەری فیلمەکان .
لە کۆتایشدا سوپاس و پێزانینی خۆیان وچەپکە گوڵی ڕێزلێنانیان ئاراستەی هونەرمەندان و ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە کرد ، شایانی باسە دیندار کۆچەر وەک بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان لە لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان یەکێک بوو لە دامەزرێنەری ئەم فیستیڤاڵە وهیوای سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ دەخوازین . 
لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان
گوڵانی 2022