ئەنجوومەنی ئەورووپای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ، بۆ یادی 48 ساڵەی شەهیدبوونی بووکی کوردستان شەهید ی لەسێدارە دراو لەیلا قاسم ، ڕۆژی یەک شەممە لە شاری زۆترمیری هۆڵەندا کۆڕێکی ماتەمینی بەوبۆنەیەوە سازکرد ، بەئامادەبوونی نوێنەری لقی شەش وشاندێکی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێکی بەرچاولە ئەندام ولایەنگران ونوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ئافرەتانی پارتەکانی تری هەرچوارپارچەی کوردستان بوو .
سەرەتا بەخولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی بەرزە فڕی گشت شەهیدانی کورد و کوردستان  و داگیرسانی مۆم لەسەر وێنەی شەهید لەیلا دەستیپێکرد، پاشان ، وتاری لقی شەشی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن عومەر زاوێتەیی کارگێڕی لق خوێندەوە ، دواتر وتاری لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن عەلی هروری کارگێری ناوچە خوێندرایەوە ، هەروەها وتاری ئەنجوومەنی ئەورووپای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەلایەن فەزیلە شۆڕش بەرپرس پێشکەشکرا ، لەگەڵ چەند وتاریکی تری نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان خوێندرانەوە، کە تیایدا لەیلایان وەک سیمبولی ئافرەتی کورد باسکرد لە خۆڕاگری بەرامبەر جەلادەکانی بەعس کە لەیلا بۆخۆی ڕۆمانێکی درێژی عاشق بوون بوو بەخاک ونەتەوە کە مردنی هەڵبژارد لە پێناوی ماف و ئازادی و قاچی لەسەر سەری جەلادەکان جێهێشت بەلەسێدارەبوونی   .
لە تەوەرێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا گوڵبژێرێک لەکانیاوی شیعر پێشکەشکرا کە تایبەت بوون بەیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم لەلایەن خاتوو ئیخلاس وخاتوو کولستان و شاعیری نەتەوەی ومیللی کورد وپێشمەرگە لەتیف عومەر ، بەخوێندنەوەی شیعرەکانیان هۆڵەکەیان خامۆش و پڕئەسرین کرد بۆ جواناوی لەیلای تێکۆشەر .
لە کۆتایشدا لەلایەن ئەنجوومەنی ئەرووپایی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی کۆمەڵێک لە خانەوادەی شەهیدان و بەرپرسانی ئەنجوومەنەکانی ئەورووپا کرا ، لەپای گیانفیدای کەسوکاریان کە خۆیان گەیاندۆتە دواپلەی شەهیدبوون بۆ کورد وکوردستان ،

بژی کورد بژی کوردستان.

ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی هۆلندا