::KDP6 Paltalk::

 





live_zagros

 

 

به‌ ڤیدیۆ ، وتاری سه‌رۆك بارزانی له‌ رێوره‌سمی ساڵیادی دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان له‌ مهابادبه‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ماڵی هه‌ژار برای شه‌هید به‌ختیار نه‌جه‌فی له‌ هۆڵه‌ندا!....Newroz vier je met elkaarیادی ڕۆژی شه‌هیدانی شیوعی عێراق له‌ هۆڵه‌ندائــــــــــــازادیخولی زمانی کوردیسارترین شه پۆڵی سه رما له پازده ساڵدازماره ی پێوه ره یی له گه شتیاران بۆ ولاتی هۆ له نداله ئه روپا 300 که س بوونه قوربانی سه رما سۆڵگوڵاڵه‌ پشده‌ری‌ به‌ که‌سێتی‌ چاڵاکی‌ شاری‌ ئه‌مسته‌ردام هه‌ڵبژێردرا

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ هارى ڤان بۆمل ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا ده‌كات

13:15:35, 17-01-2012

image

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 17/1/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز هارى ڤان بۆمل ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا و به‌رپرسى لێژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى سۆسیالیستى هۆڵه‌ندى.

له‌ دیدارێكدا ، به‌رێز هارى ڤان بۆمل له‌ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دواو كه‌ كاركردنى زیاتره‌ بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتانى جیهان دان به‌ كۆمه‌ڵكوژى ئه‌نفال و كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك تاوانى دژ به‌ مرۆڤایه‌تى و جینۆساید دابنێن و كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى نوێنه‌رایه‌تى هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ كونسوڵگه‌ریى هه‌میشه‌یى و هاندانى كۆمپانیاكانى هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ى كارى وه‌به‌رهێنانى له‌ هه‌رێمدا بكه‌ن.

سه‌رۆك بارزانى سوپاسى به‌رێز هارى ڤان بۆملى كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه‌ ده‌یدات له‌ پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا و پشتگیری خۆیشى بۆ دووپاتكرده‌وه‌ له‌ سه‌رخستنى كار و چالاكیه‌كانى.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا ، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى عیراق و ته‌نگژه‌ى ئه‌م دواییه‌ى كه‌ دووچارى بۆته‌وه‌ بیرو بۆچوون ئاڵوگۆڕكران و سه‌رۆك بارزانى _ش دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌رى ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ به‌ پابه‌ند بوون به‌ ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌ ده‌بێت .

92 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

::KDP6 Paltalk::
 

ئه‌رشیف