رووداوه کانی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی کوردستان و هۆڵه‌ندا به به‌راوردی رێژه‌یی، زیاتر له‌ده‌جار به‌رامبه‌ر له‌هه‌رێمی کوردستان دانیشتوان به‌ئوتۆمبێل گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
12:02:00, 26-12-2011
به پێی ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆ له هه‌رێمی کوردستان، که له 19ی کانونی یه‌که‌می 2011 بڵاوبوتهوههاتووه: له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستاندا ئۆتۆمبێل (به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه) بە 1.043.000 مه‌زه‌نه ده‌کرێت و بەپێی ئامارەکە گوایا 749 که‌س له ماوه‌ی سالی 2011 به‌ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه.(تێبینی یه‌که‌م: کاتی راگه‌یاندنی ئه‌م زانیاریانه سالی 2011 ته‌واو نەبووبوو. دوانزه ڕۆژی مابوو هەتا کۆتایی ساڵ، ده‌کرێت بلێن که واچاوەڕوان دەکرێت هەتا تەواوبوونی ساڵ لە 364 ڕۆژیدا ژماره‌ی کوژراوانی هاتووچۆ بگاته‌ه 761 که‌س یانیش زیاتر. تێبینی دووه‌م: به گوێره‌ی زانیاریەکانی ئامارەکە رێژەی رووداوه‌کانی هاتووچۆی که‌رکوکیش لەبەرچاوگیراوە، ده‌کرێت بڵێین کوی ئۆتۆمبێلی تومارکراو که ده‌بیته 1.043.000 ئۆتۆمبێلی که‌رکوکیش دەگرێتەوە. واته به‌لکو زیاتر له 5 ملیون هاوڵاتی خاوه‌نی زیاتر له 1 ملیون ئۆتۆمبێلی تومارکراون).ئەمە بەو مانایەی نزیکه‌ی هه‌ر 5 هاوڵاتیەک یەک ئۆتۆمبیلیان به‌رده‌که‌وێت. رەنگە زۆر کەس رووی بەراورد لەنێوان هۆڵەندا و وڵاتێکی وەکوو کوردستان بە زەحمەت ببینن، بەڵام بەباشم زانی ئەو بەراوردیە سه‌ره‌تایه بکەم: کاتی نووسینی ئەم بابەتە له هۆڵه‌ندا ئاماره‌کانی هاتووچۆی 2011 هێشتا رانەگەیەنراون له‌به‌ر تەواونەبوونی ساڵی 2011 به‌ڵام ده‌توانین به‌راوردێکی باباتی له‌گه‌ل 2010 بکه‌ین له گه‌ڵ چه‌ند زانیاری تر. له 17-01-2011، ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە هۆڵەندا دەگاتە 8.003.000 به‌رامبه‌ر 16.655.000 دانیشتوانی هۆڵەندی.له 17-01-2011، 1.110.000 ئۆتۆمۆبێلی گران و بارهه‌ڵگر تومارکرابونه‌ته‌وه. واته تێکرای ئۆتۆمۆبێله‌کان به هه‌مو جۆرەکانیەوە ده‌گاته 9.113.000 به‌رامبەر 16.655.000 دانیشتوانی هۆڵەندی. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت له هۆله‌ندا به پێی ئاماره‌کانی 17-01-2011 هه‌ر 83،1 که‌س یه‌ك ئۆتۆمۆبێل به‌رده‌که‌وێت. ساڵی 2010 تێکرای ئەوانەی گیانیان بە رووداوەکانی هاتووچۆ لەدەستداوە له هۆڵه‌ندا 640 کوژراو بووە. 72 که‌سی پیادە بوون 56 یش دانیشتوانی هۆڵه‌ندا نه‌بوون، واته گەشتیار و خاوەن کار و بازرگانی دەرەوەی هۆڵەندابوون . (تێبینی: بێچکه له ئۆتۆمبێله‌کان که فاکته‌ری سه‌ره‌کین له بۆ به‌کارهێنانی رێگاوبان له هۆله‌ندا زیاتر له 5.000.000 بایسکلی تێدایه جگەلە ماتورسکلیش کەبەشداری پرۆسەی هاتوچۆدەکەن به رێژه‌ی 26% و یاسای تایبەتیان بۆ دانراوە، هه‌روه‌ها شه‌مه‌نده‌فر و مێترۆ و ترامیش به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بەرێژەی (زیاتر له 40%) لەکاردان بۆگواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان. له لایه‌کی تره‌وه رووبەری هۆڵه‌ندا بەتەنها دەکاتە رووبەری هه‌رسێ پارێزگای هەرێم و له به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی بێکار و پیشه‌یی زۆر که‌متره له هۆڵه‌ندا، جموچۆڵ له سه‌ر رێگاوبان زۆر زیاتره له کوردستان.) ده‌رئه‌نجام:ئه‌گه‌ر ته‌نها ژماره‌ی دانیشتوانەکان لەبەرچاوبگرین(که به ملیونه‌ها گه‌شتیار و خاۆه‌ن بازرگان‌یش سالانه سه‌ره‌دانی هۆله‌ندا ده‌که‌ن) دەبێت بڵێین 1665500/640= 1 له‌سه‌ر 26023 که‌س له هۆڵه‌ندا بوونەتە قوربانی رووداوەکانی هاتووچۆ. واتا 9113000/640= هه‌ر 14239 ئۆتۆمبێل ده‌بنه هوی کوشتنی یه‌ک تاکه‌که‌س. بەڵام له کوردستان ده‌کرێت بلێین به‌ته‌خمینی 5200000/761= 1 له‌سه‌ر 6833 که‌س له کوردستان به رووداوی هاتووچۆ گیانیان له ده‌ستاوه. هه‌ره‌وه‌ها 1043000/761= هه‌ر 1371 ئۆتۆمبێل ده‌بنه هوی کوشتنی یه‌ک تاکه‌که‌س.واته 14239/1371= به به‌راوردی رێژه‌ی ئۆتۆمبێل 39،10 جار زیاتر خه‌لك له کوردستان به رووداووی ئۆتۆمبێل گیان له‌ده‌ستده‌دن له هۆڵه‌ندا. کەئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەوا تا یه‌ك که‌س له هۆڵه‌ندا به رووداووی هاتووچۆ گیان له ده‌ست ده‌دات به به‌راوردی رێژه‌یی، زیاتر له ده کەس لە هەرێمی کوردستان به ئوتۆمبێل گیان له ده‌ستده‌ده‌ن. بەگشتی هۆکانی رووداوەکانی هاتووچۆ بۆ سێ فاکتەری سه‌ره‌کی ده‌گه‌رێته‌وه:هێماکانی هاتوچۆی باش و ئامه‌ده له هوموو شوێنه‌کانی پێویست. بڵاوکردنەوەی هوشیاری پێویست بۆ راهاتن لەسەر پابەندبوون بە هێماکانی هاتوچۆوە دابینکردنی بودجەی باش بۆ چاکردنی رێگاوبانەکان. ئه‌گه‌ر رێوه‌به‌ری هاتووچۆ به پشتگیری حکومه‌ت رۆلی فراوان بکرێت و کاری جیددی له سه‌ر ئه‌و سێ ته‌وه‌ره بکات ژماره‌یەكی زۆر له قوربانیه‌کانی هاتووچۆ که‌م ده‌بنەوە. زانیاری تر.....ساڵی 1900 ده‌وروبه‌ری 200 ئۆتۆمبێل له هۆله‌ندا خاۆه‌نی هه‌بوه به‌رامبه‌ر 5.200.000 هاوڵاتی.ساڵی 1955 ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی تومارکراو 2.680.00 بوون به‌رامبه‌ر 10.800.000 هاوڵاتی.ساڵی 2000 تێکرای ژماره‌ی ئۆتۆمۆبێل گەیشتۆتە 6.343.000 به‌رامبه‌ر 15.848.000 دانیشتوانی هۆڵەندی.ساڵی 1955 ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی گران/کشتوکاڵ و بارهه‌لگر دەگاتە 116.400.ساڵی 2000 ژماره‌ی ئۆتۆمۆبێلی گران و بارهه‌لگر دەگاتە 883.000 سه‌ره‌تای 2011 ژماره‌ی وێستگه‌ی به‌نزینخانه‌کان له هۆڵه‌ندا 4000بوه. به پێی ئاماره‌کانی مانگی کانونی دووه‌می 2011 لە چین 1.350.00.000 هاوڵاتی تێیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و 216.000.000 ئۆتۆبێل تومارکراون. واته هه‌ر 13 که‌س یه‌ک ئۆتۆمبێل به‌رده‌که‌وێت.لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا له 2010 زیاتر له 42.000 هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکی بوونەتە قوربانی رووداوەکانی هاتوچۆ.سالانه زیاتر له 60.000.000 ئۆتۆمبیل له جیهان دروستدەکرێت. 50% ی کارگەکانی له سه‌رانسه‌ری جیهان ئۆتۆمبێل دروستده‌که‌ن. شوکت غازی،یاساناس له بواری یاسای کارگێری،له هۆڵه‌ندا
156 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌رشیف