دڵشاد سۆران/رێکخراوی براباند
به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ته‌کنیکی "نیرۆفیدباك" له هه‌رێمی کوردستان، دکتۆر و یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر موئه‌یه‌د ئیسماعیل جرجیس مامۆستا له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین له به‌شی په‌روه‌رده و ده‌رونزانی گه‌یشته وڵاتی هۆڵه‌ندا.
دکتۆر موئه‌یه‌د بۆ جاری دووه‌مه دێته هۆڵه‌ندا بۆ راهێنان و وه‌رگرنی بروانامه‌ی پرۆفیسیۆنال له سه‌ر ئه‌م ته‌کنیکه له په‌یمانگای ئه‌مریکی. هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی راهێنان له نه‌خۆشخانه‌ی "ئیکازیا" له شاری رۆته‌ردام(Rotterdam).
جێی باسه ئه‌م ته‌کنیکه به کاردێت بۆ ده‌ستنیشانکردی و چاره‌سه‌رکردنی زۆر له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان و یارمه‌تیدانی ئه‌و که‌سانه‌یه که فشاری ئێش و ئازاری ده‌روونییان له سه‌ره به تایبه‌ت خه‌لکی هه‌ڵه‌بچه و گه‌رمیان و بارزاننیه‌کان که رووبه‌رووی شالاوی ئه‌نفال بوونه‌توه.