راپۆرت / هۆڵه‌ندا 14-12-2011
له رووداوێکی نه‌خوازراوو دڵته‌زێن نیوه‌ڕۆی دوێنی سێ‌شه‌ممه 13ی دیسه‌مبه‌ر له شاری لاوک ی به‌لجیکی پیاوێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک عه‌ره‌بی مه‌غریبی به‌ناوی نوره‌دین عه‌مرانی ته‌مه‌ن 33 ساڵ ، له سه‌نته‌ری ئه‌وشاره‌دا له و‌کاته‌ی که خه‌ڵک سه‌رقاڵی کڕینی پێداویستییه‌کانیان بوون بۆ خۆ ئاماده‌کردن و پێشوازی له جه‌ژنه‌کانی سه‌ری ساڵی تازه‌و( کریست مس ) هێرشبه‌ر نوره‌دین عه‌مرانی به به‌کارهێنانی3 نارنجۆک‌و ده‌مانچه‌و چه‌کی تۆماتیک به‌ده‌ست رێژی گولل ه هێرشی کرده سه‌ر خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌و بازاڕه و گۆڕه‌پانی وه‌ستانی شوێنی پاس که خه‌ڵکێکی زۆر له‌وێ‌دا بوون، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه خۆکوژی‌یه‌دا ده‌ست به‌جێ شه‌ش که‌س گیانیان له‌ده‌ست‌دا قوربانییه‌کان که دوو گه‌نجی ته‌مه‌ن 15 ساڵی‌و 17 ساڵی هه‌روه‌ها منداڵێکی ته‌مه‌ن 5 ساڵان‌و پیره‌ژنێکی 70 ساڵی بوون سه‌رباری ئه‌و کوژراوانه‌ش به پێی ئاماره‌کانی پۆلیس‌و 122 که‌س به هۆی پارچه‌ی نارنجۆک‌و شوشه‌ی شکاوی پاسه‌کان بریندار بوون ، که برینی هه‌ندێکیان سه‌خت‌و دژواره . دوای ئه‌و روداوه ده‌ست به‌جێ پۆلیس وهێزه ئه‌منیه‌کان شه‌قامه سه‌ره‌کیه‌کانیان داخست‌و ئه‌مبوڵانسه‌کان که‌وتنه گواستنه‌وه‌ی برینداران‌و قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه، هاوکات چه‌ند تیمێکی فریا گوزاری ئه‌مبوڵانسی وڵاتی هۆڵه‌ندا بۆ هه‌ماهه‌نگی‌و هاوکاری برینداران به په‌له گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌که ، دواتر له پرێس کۆنفڕانسێکدا سه‌رۆکی شاره‌وانی شاره‌که ، ناسنامه‌ی بکوژه‌که و ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌ی بۆ میداکان ئاشکرا کرد ، به دووری زانی که ئه‌و تاوانه ده‌ستی هیچ رێکخراوێکی تیرۆرستی له پشت‌دا بێت،زیاتر ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هێرشبه‌ره‌که دوای ئه‌نجام‌دانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه، کۆتایی به‌ژیانی خۆشی هێنا هه‌روه‌ها ووتی نوره‌دین که‌سێکی پاشخان خراپ بوو دۆسیه‌ی لای پۆلیسی ئه‌و وڵاته هه‌یه و بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر‌و چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه کردوه.چه‌ندین جار حوکم دراوه‌و خراوه‌ته به‌ندیخانه. لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن ، تا ئێستا نه‌زانراوه هۆکاری ئه‌و تاوانه چی‌یه ! شایانی باسه شاری لاووک ده‌که‌وێته باشووری هۆڵه‌نداو 35 کیلۆ‌مه‌تر له شاری ماستریختی هۆڵه‌ندییه‌وه دووره.
سامی فه‌قێ کوردستان تیڤی / هۆڵه‌ندا