كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی رێکخراوی لێواردن(Leeuwarden).
21:50:00, 12-12-2011
لێواردن، 11کانونی یه‌که‌م/دیسه‌مبه‌ر2011، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رێکخراوی لێواردن به به‌ژداربوونی زیاتر له 35 ئه‌ندامانی سنووری چاڵاکی ئه‌م رێکخراوه کۆبوونی فراوان گێرا.به ئاماده‌بوونی شاندی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتیمان که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان عمر زاویتی، به‌رپرسی ناوچه، ڕه‌شید بۆتانی، به‌رپرسی ی.ت.س(ITC) و شوکت غازی، به‌رپرسی راگه‌یاندن کۆبوونه‌که‌یان به‌ست. سه‌ره‌تا به‌رپرسی رێکخراوی لێواردن کاك شێرزاد عثمان به‌خێراهاتنی گه‌رمی هه‌موو ئاماده‌بووانی کرد و به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان کۆبوونه‌وکه‌یان به‌ڕێوه‌چوو و ده‌رفه‌ت به شاندی لیژنه‌ی ناوچه درا بۆ چه‌ند روونکردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر ئاستی کوردستان و رێکخستنه‌کای پارتی له ده‌ره‌وه.كاك عمر زاویتی مه‌ره‌می کونفرانسی لقی شه‌ش له به‌رلین و پێشبین و پێشنیاره‌کانی کونفرانسه‌که له بواری رێکخستن و ئابوری شیکرده‌وه و گرنگی دا به پرکردنی فورمی ئه‌ندامبوون. له ته‌وه‌رێکی تره‌وه باسی روودوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینان و هه‌ڵوێستی پارتی له‌م ڕوه‌وه کرد. هه‌ر له‌م باره‌وه کاك شوکت غازی له رووی یاساییه‌وه رووداوه‌کانی بادینان روونی کرد. ڵه کوتاییدا کۆبوونه‌وکه ده‌وڵه‌مه‌ندبوو به دیدوبۆچوونی زۆر له ئاماده‌بووان له سه‌ر رووداوه‌کانی زاخو و ده‌ڤه‌رانی تر. هه‌ڤالان هه‌موویان ته‌که‌ز خسته سه‌ر پێکه‌وه‌ژانی ئاشتی و براتی له نێو هه‌موو پێکهات و ئاینه‌کانی کوردستان. به‌م شێوه‌یه کۆبوونه‌وه به سه‌رکه‌وتویی کوتایی پێهات. پارتی دیموکراتی کوردستان،رێکخراوی لێواردن11-12-2011
280 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌رشیف