پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌به‌رواری 26/08/2010 به‌ڕێز محمد معروف جێگری به‌رپرسی لقی شه‌ش و هه‌ڤاڵ سمیر کادری هه‌ڵسوڕاوی لق به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵ عمر زاوێتی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا هه‌ڤاڵان عبدالرحمن پێداوی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلول و گوڵان و دڵسۆزی پارتیمان و هه‌ڤاڵ کمال پێداوی پێشمه‌رگه‌و کادری پارتیمان به‌ڕێز شیلان دۆسکی به‌رپرسی لقی ئافره‌تانی ئه‌وروپا سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عێراقی فیدڕاڵیان کرد له‌ووڵاتی هۆڵه‌ندا و زۆر به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن دکتۆر سعد باڵوێزی عێراق و ستافی باڵوێزخانه‌پێشوازی کران، له‌دانیشتنێکدا به‌ڕێز جێگری به‌رپرسی لق له‌گه‌ڵ باڵوێزی عێراق باسیان له‌ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ووڵاتی هۆڵه‌ندا کرد هه‌ره‌وها گفتوگۆیان کرد له‌باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێێ عێراقی فیدڕاڵ. ئه‌مه‌و سه‌ردانه‌که‌کاتژمێرێکی خایاند.
ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا