ئه‌گه‌ربێت وله‌چاره‌که سه‌ده‌یه‌کی ڕابردوودا سه‌یری میژووی ڕابردووی خوێناوی ونه‌ته‌وه‌یمان و بزووتنه‌وه‌کانی وشۆڕشه‌کانی بکه‌ین وه‌ک سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌نامه‌کانی، له سێ چوار سه‌رچاوه‌ی گرنگ و مێژووی هیچی ترهه‌لناهێنجین له هه‌گبه‌ی کورده‌واری خۆمان، ئه‌مه‌ش خه‌تایه‌ک نیه بۆ ڕووبه‌ڕووبووونه‌وه‌ی مێژوونووسانی کورد وه یاخود بێ هه‌ڵویستی وبارگرانیان، به‌ڵکو که‌ش وهه‌وای ناله‌باری کوردستان و جه‌نگه‌کانی ونه‌ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆنووسین و ئه‌رشیف کردن وکۆکردنه‌وه‌یان وه یاخود پارێزگاری کردن لێ یان، ئه‌وه‌ی هه‌بووه له قۆناغه جیاوازه‌کاندا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه یان فه‌وتاون وله‌ناوبراون که هه‌ریه‌که‌یان ده‌یان چیرۆکی خه‌مناکیان له دووده‌گێڕدرێنه‌وه، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رسه‌ختی داگیرکاری دوژمنه یه‌ک له دوایه‌کانی کوردوکوردستان وپی شێل کاریه‌کانیان له‌مافی مرۆڤ و ئاست کوردا وبێ ده‌نگی دنیا به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کوردوکوردستان، به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵکه‌وته‌ی خۆمان وبوونی ناسنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردانه نه‌مان توانیوه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ڕه‌سه‌ن ودیرین میژووی خۆمان بنووسینه‌وه وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژووی وگرنگی نه‌ته‌وه‌یمان وخه‌ڵکانی بیانی له‌وێ وه تویژینه‌وه و لێکۆلینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر کوردوکێشه‌ڕه‌واکه‌ی بنووسن و وه‌رگێڕدرێ بۆ زمانانی دنیا. ئه‌وه‌ی هه‌ش بووه یان دوژمنانی کورد‌و کوردستان وسیخوڕه‌کانی داگیرکاری کوردستان به ئاره‌زوو ویستی گڵاوی خۆیان مێژووی پڕ له خوێناوی و قوربانی زۆروزه‌به‌نده‌ی کوردیان هۆنیوه‌ته‌وه وخه‌باتی ده‌یان سه‌ربه‌خۆی ودروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردیان به‌سووک وچروکی وچه‌واشه‌ی بۆ نووسیوینته‌وه که هه‌ندێکیشیان کراونه‌ته زمانه‌کانی بێگانه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش دوژمنانی کوردوکوردستان به شۆڤێنیه‌کانی عه‌ره‌ب وتورک وفارس ده‌بینن وده‌یبیستن له دواگۆڕانکاریه‌کانی دنیا‌و ناوچه‌که‌مان و هه‌رێمی کوردستان و بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی و ئه‌و پێشکه‌وتنه له ڕاده‌به‌ده‌ره، جاویان پێ هه‌ڵنایه‌و ده‌یانه‌وێ تامردن کویله‌و داگیرکراو زنجیرله‌پێ ی ئه‌وان بین، قۆناغ وگۆڕانکاریه‌کانی دنیا‌و ویستی زلهێزه‌کانی جیهان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ڕێگایان پێ ناده‌ن جارێکی تر کورد بکوژرێ و ئه‌نفال وکیمیاوی و ڕاگویزو گوند خابورو شار وێران و بێ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بکرێ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ده‌ستیان دێ بۆ کورد و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ویه‌ک ڕیزی کورد، چه‌واشه‌کردنی مێژوویه‌تی وسووک کردنی سه‌روه‌رانیه‌تی، به‌داخه‌وه خۆشمان خه‌ریکه ئه‌و مێژووه تاڵانه‌مان بیرده‌جێته‌وه که له سه‌ده‌یه‌کی ڕابردوودا به‌سه‌رخۆمان ونه‌ته‌وه‌که‌ماندا هاتووه له دابه‌شکردن و داگیرکاری و کوشتن وهه‌وڵدان بۆ جینۆسایدکردن وسڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان، له دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیه که مه‌زه‌نده ناکرێ به ده‌ریایه‌ک خوێن و سێ چوار جار ی سه‌ربه‌خۆی و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی که کورد به‌خشی، له‌به‌رهه‌می هه‌موو ئه‌و ماڵ وێرانیه ئه‌مڕۆ له به‌شێکی بچوکی کوردستانی گه‌وره‌م له باشوور توانرا له‌سه‌ر چله دارێکی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی سروودی هه‌نگاونان بۆ ئازادی وسه‌ربه‌خۆی بچڕین که‌چی خه‌ریکه به‌ده‌ست هه‌ندی که‌سی نه‌فس نزم وخۆبه‌که‌م زانین له‌به‌رامبه‌ر داگیرکه‌رانی کورد‌و دزینی سامانی هه‌ژارانی ووڵاته‌که‌م و ڕیگادان به گه‌نده‌ڵی و جاش و مسته شاره‌کانی هاوڕیانی سه‌دامی گۆڕ به گۆڕ‌و سیخوڕ‌و فایلداره‌کانی هاوڕیانی به‌عس یاری به‌که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یمان بکه‌ن وخه‌ریکی بڕینه‌وه‌ی ئه‌وداره‌بن که کورد له‌سه‌ری هه‌لنیشتوه و سه‌رکرده‌که‌مان له به‌رمبه‌ریان بێ ده‌نگ وبێ هه‌ڵوێست دۆش داماون.
بێ هیچ مدح کردنێک ئه‌وه‌ی پاریزگاری له‌ومیژووه کرد ته‌نهاو ته‌نها ناوی بارزانی و شۆڕشه‌که‌ی بوو که کوردی به دنیا ناساند وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌وبێ ده‌وڵه‌ت و داگیرکراو، هه‌رله‌خۆبووردوویی ومقاوه‌مه‌تی بارزانی بووله‌ئاست سه‌ختی به‌رانگاربوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دوژمنانی کورد و ڕژێمه یه‌ک له دوایه‌که‌کانی عێراق به‌ژێرخانێکی زۆر‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕله‌چه‌ک له‌گه‌ل ڕێگرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانی ته‌شه‌نه نه‌کردنی ناکۆکی نێون کورد به‌هۆی تاقمێکی خۆویست بۆکورسی و پاره و جیابوونه‌وه له شۆڕش و ڕاکێشانی کورد بۆ کوشتاری یه‌کترکردن و ترازاندنی یه‌ک ریزی شۆڕش ونه‌ته‌وه‌ی کورد. حیکمه‌تی له‌خۆبردووی بارزانی و ووریایی به‌رامبه‌ر پیلانه‌کانی دوژمنانی کورد، هاوسه‌نگێکی دروست کرد له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و هه‌ڵگرانی ناسنامه‌ی جاشایه‌تی به‌لێبوردن وگه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێوخه‌باتی نه‌ته‌وه‌یمان که هه‌موو داگیرکارانی کوردستانی سه‌رسام کردبووکه هه‌موو ڕه‌وشت و کرداره‌کانی هێنده سه‌رنچ ڕإکێش بوون زیاتر له ئه‌فسانه ده‌چوون.
له دوای 14 سال له‌خه‌باتی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی و نووسینه‌وه‌ی ده‌یان داستان و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌وخه‌باتی نه‌ته‌وه‌یمان و یاداشت کردنیان له‌گه‌شته‌کانی ڕۆژنامه‌نووسه بیانیه‌کان و دۆسته‌کانی کورد و بڵاوکردنه‌وه‌یان به دنیای ده‌ره‌وه‌و وه‌رگێڕانیان بۆ چه‌ندین زمان، جارێکی تر کورد و مێژووه‌که‌ی بووژایه‌وه، له دوای ئه‌و ده‌سکه‌وته گه‌وره‌یه‌ی یانزه‌ی ئازار‌و دان پیانانی ڕژێمی عێراق ومل که‌چ کردنی بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی شۆڕش ده‌یان کتێب و ڕۆژنامه‌وگۆڤار چاوی له‌دایک بوونیان به‌خوێنه‌ری کورد ڕاگه‌یاند و بوونه دیوارێک له‌به‌رده‌م چه‌واشه‌کاری شۆڤێنیه‌کانی عه‌ره‌ب وفارس وتورک و داگیرکاری کوردستان، به‌رهه‌می ئه‌و شۆڕشه‌و دریژه پێ ده‌ری ئه‌مڕۆشی لێ سه‌وز بووکه به هه‌زاران کتێب و سه‌رچاوه‌ی خۆماڵی کورد و مێژوونووسانی چاویان هه‌ڵهێنا به‌ڕووی داگیرکاری کوردستان، له‌گه‌ڵ دروست بوونی ده‌یان چاپخانه‌و گه‌یاندنی ودروست بوونی چه‌ندین که‌ناڵی ئاسمانی که‌به‌هه‌موویان توانیان ته‌نهاوته‌نها زمانمان بپارێزن له دوژمنان، ئه‌وه‌ی شۆڤێنیه‌کان له ڕابردوودا پێیان نه‌کرا به‌رامبه‌ر مان له‌سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان، تازه به تازه ده‌توانن مێژووی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یمان چه‌واشه‌بکه‌ن.
هه‌روه‌ک بینیمان له ڕابردوودا چه‌ند نووسراوکتیب ونامیلکه یه‌ک له دژی شۆڕش وبارزانی بڵاوکرانه‌وه له وانه‌ش که له‌دوای خۆیان کاردانه‌وه‌ی زۆری له نێوه‌نده سیاسی و رووناکبیریه‌کان لێکه‌وته‌وه ئه‌مه‌ش هه‌ندێک له نمووونه‌کانیه‌تی... که‌سایه‌ت ناسراوی نێوشۆڕشی ئه‌یلول ونزیک له‌بارزانی دکتۆر مه‌حمود عوسمان له ساڵی 1977 کتێبێکی له شێوه‌ی نامیلکه‌یه‌کدا به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسی وبڵاوکرده‌وه به‌ناوی (الحزب الدیموقراگی الکردستانی – اللجنه التحچیریه) له‌ژێر ناوی (تقییم مسیره الپوره الکردیه و انهیارها والدروس والعبر المستخلێه منها) که‌دوجار په‌شیمانیش بووه که‌ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، هه‌روه‌ها له‌بڵاوکراوه‌کانی کوردستانی نوێ تویژینه‌وه‌یک چاپ‌کرا له ژێر ناونیشانی (شه‌خسیه‌تی مه‌لامسته‌فا له نێوان وه‌هم و ڕاستیدا به پێنووسی (إ. ڕه‌وشه‌ن) که پێشتریش له ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی کوردستان ساڵی 1995 ده‌خوێندرایه‌وه، نووسه‌ری ئه‌م نامیلکه‌یه به‌وپه‌ڕی بێ مه‌عریفه‌تیه‌وه هه‌وڵی دابووله ده‌وروکه‌سایه‌تی مسته‌فا بارزانی که‌م بکاته‌وه ویستبووی لاسایی بی ئابڕووانه‌ی کتیبه‌که‌ی (فازل به‌راک) ی سه‌رۆکی ده‌زگای موخابه‌راتی پێشووی به‌عس (مێگفی البارزانی بین الاسگوره‌ولحقیقه) بکاته‌وه وبێ بڕواییه‌ک به‌رامبه‌ر که‌سایه‌تی بارزانی دروست بکه‌ن که له ماوه‌ی نزیکه‌ی نیوسه‌ده دا ده‌وری حه‌ساس وچاره‌نووسازی له‌میژووی نه‌ته‌وه‌یماندا گێڕا، ئه‌مڕۆش له‌که‌ش وهه‌وای ئازادی ونیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌کی هه‌رێمی باشووری کوردستانی گه‌وره سیخوڕێکی به ناو زۆڵه کورد و چاشۆلکه به نێوی داگیرکاری و دوژمنایه‌تی کوردوکوردستان وبه‌ڕاسپارده‌یان، ده‌یه‌وێ که‌سایه‌تی کورد بێ بڕوابکه‌ن له‌بوونی ناسنامه‌ی ومێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌تی خۆی وسه‌روه‌رانی وبێ هێزی بکه‌ن له‌ئاست شۆڤێنیسته‌کانی تورک وعه‌ره‌ب وفارس.
که‌سێکیش به ناوی عیرفان قانعی فه‌رد له‌گۆڤاری (لڤین ی ژماره 134 ی ساڵی 2010) له دیمانه‌یه‌کی دوو به‌شدا سووکایه‌تی به که‌سایه‌تی پێشه‌وا قازی محمه‌دو مه‌لامسته‌فا بارزانی ده‌کات و شۆڕشی کورد به ساواک و ئیسرائیل ده‌به‌ستێته‌وه و په‌لامار وهێرشی ناڕه‌وا ده‌کات به‌بێ به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی باوه‌رپێکراو، ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌یلێ خورماش له به‌غدا زۆره که ئێمه خۆمان بڕۆین سه‌یری بکه‌ین.
له کۆتایدا ده‌ڵێم به‌بڕوای من و هه‌موو دۆستانی کورد ژیان و سیاسه‌ت و خه‌باتی بارزانی به‌شێکی جیا نه‌کراوه‌یه له خه‌بات و تێکۆشانی سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ی کورد، چونکه هه‌موو ڕووداوه‌کانی نیوسه‌ده‌ی مێژووی کورد و پرسی کورد ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به که‌سایه‌تی ئه‌وه‌وه هه‌یه.
نه‌فره‌ت له داگیرکاری کوردستان وئه‌لقه له‌گوێ کانیان، هه‌نگاونان بۆیه‌ک ڕیزی کورد‌و ته‌بایی وبرایه‌تی وخۆشه‌ویستی هه‌مووپارچه‌کانی کوردستان و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی...
تا مل که‌چی یه‌کی نه‌کخستوین با خۆمان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆی کوردستان یه‌کگرین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.