پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 12/08/2010 هه‌ڤاڵ عمر زاوێتی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه و هه‌ڤاڵان پێشڕه‌و حسن و ڕه‌شید بۆتانی کارگێڕانی لیژنه‌ی ناوچه پێشوازیان له هه‌ڤاڵ سلێمان پشده‌ری جێگری به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی شه‌ش کرد له باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا له ئه‌مستردام.
له دانیشتنه‌که‌دا هه‌ڤاڵ عمر زاوێتی به ناوی لیژنه‌ی ناوچه و ئه‌ندامانی سنوری لیژنه‌ی ناوچه زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌ڤاڵ سلێمان پشده‌ری کرد و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به سه‌ردانیکردنی بۆ ووڵاتی هۆڵه‌ندا و به‌تایبه‌تی بۆ باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتیمان و هیوای کاتێکی خۆشیان بۆ خواست له ووڵاتی هۆڵه‌ندا.
پاشان هه‌ڤاڵ سلێمان پشده‌ری سوپاسی به‌ڕێزیان و هه‌ردوو کارگێڕانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی کرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانیکردن و بینینی هه‌ڤاڵانی لیژنه‌ی ناوچه له نزیکه‌وه
ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا