ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 05/08/2010 لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ عمر زاوێتی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا و هه‌ڤاڵان پێشڕه‌و حسن و ڕه‌شید بۆتانی کارگێڕانی لیژنه‌ی ناوچه و چه‌ند کادرێکی پارتیمان له سنوری هۆڵه‌ندا پێشوازیان له هه‌ڤاڵ یونس ڕۆژبه‌یانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیمان کرد له باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتیمان له ئه‌مستردام.
جێگه‌ی باسه هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین عبدالرحمن پێداوی ئاماده‌ی پێشوازیه‌که بوو، له دانیشتنه‌که‌دا هه‌ڤاڵ عمر زاوێتی پاش به‌خێرهاتنی هه‌ڤاڵ یونس ڕۆژبه‌یانی تیشکی خسته سه‌ر کار و چالاکیه‌کانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتیمان له سنوری ووڵاتی هۆڵه‌ندا، دواتر هه‌ڤاڵ یونس ڕۆژبه‌یانی سوپاسی به‌رپرس و هه‌ڤاڵانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی کرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌و پێشکه‌وتن و کار‌و چالاکیه‌کانی ڕێکخستنه‌کانی پارتیمان له سنوری لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا .
ئه‌مه‌و دانیشتنه‌که زیاتر له دوو کاتژمێر خایاند پاشان هه‌ڤاڵ ڕۆژبه‌یانی به‌ڕێزه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوچه‌و ستافی لیژنه‌ی ناوچه‌مان به‌ڕێخرا.
ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا
