گه‌لی کورد یه‌کێکه له‌و گه‌لانه‌ی جیهان که به درێژایی مێژوو که‌وتوه‌ته به‌رهێرش و په‌لاماردانی دو‌ژمنانی ناو خۆ‌و ده‌ورووپشتی. له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی مێژووی ئه‌م گه‌له پڕه له ڕاپه‌ڕین و قو‌ربانی و ده‌ربه‌ده‌ری، له پێناو پاراستنی خاک‌و نیشتیمان و سه‌ربه‌خۆیی مافه‌کانی خۆی، هه‌میشه له به‌شێکی دنیای چوارده‌وری خۆیدا دژایه‌تی له‌گاڵدا کراوه، ده‌کرێتیش به به‌رده‌وامی له‌وه توندتر و بێ به‌زه‌ییتر بێت.
هه‌رگیز نه‌یان هێشتووه ڕۆژیك له ڕۆژان ئه‌م گه‌له به ئارامی و ئاسوده‌یی چێژی ئازادی بچێژێت له ناو گه‌ل‌و هاو خه‌مانیدا هه‌روه‌کو سه‌رجه‌م میلله‌تانی جیهان بتوانێت به ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی خۆی، خۆی خاوه‌نی ژیان‌و چا‌ره‌نوسی خۆی بێت، هه‌میشه له سوچێکه‌وه په‌لا‌مار دراوه.وه‌ک ئه‌مڕۆکه میراوده‌لی و پشتگیرانی و فه‌ردی قانعی ئیتلاعاتی ، ده‌یکه‌ن .
له لایه‌کی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌شدا خۆفرۆشانی ناو خۆش که ژماره‌ێک نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانن ڕۆڵێکی باڵایان هه‌یه، شان به شانی دوژمنانمان له هه‌موو قو‌ژ‌بنێکدا، که بونه هۆ‌ی ماڵ وێرانکردنی هه‌زاران خه‌ڵکی بێ گۆناهی ناو شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان. سه‌ره‌رای ئه‌م بێ ویژدانیه‌ش رێگه خۆشکه‌ربونه بۆ کۆنه به‌عسییه‌کان و تیرۆرستان، خاوه‌نی ده‌یان تاوانی تری وا ترسناك بونه له کوردستاندا به گه‌یشتنی زانیاریه‌کانیان به ووڵاتانی ده‌ور و پشتی هه‌رێمی کوردستان بۆ بومبابارانکردنی دێیه سنورییه‌کان له لایه‌ن ڕژێمی ئێران و تورکیاوه،بونه مایه‌ی په‌رته‌وازه کردنی دانیشتوانه‌کانیان له ناوچه‌کانی تری هه‌رێمدا .
به‌ڵام مه‌خابن دو‌ژمنان‌و خۆفرۆشان ، وا ده‌زانن که به ترساندن وکوشتن و زیندان و کۆچ کردن له ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستاندا، پارتیمان کۆڵ ده‌دات‌و بێ ئومێد ده‌بێت له خه‌باتداو به جۆکدا دێت، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت دوژمنانمان و ناحه‌زانی ناوخۆی هه‌رێمان ، رۆژگاریان زۆر به کورتی ده‌ژمارد‌و ده‌ژمێرن ، هه‌رده‌م خه‌یاڵه‌کانیان خاو ده‌بێته‌وه .
پارتیمان هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووی درێژی خۆیدا چه‌ندین قۆناغی جیاجیای به خۆه بینیوه له چه‌شنی خیانه‌ت و پیلان کێشان بۆ له‌ناوبردنی له کوردستاندا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ کۆڵنه‌دان و سوور بووه له سه‌ر درێژه‌دانی به رێبازی بارزانی نه‌مر له خه‌باتکردنی له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ، له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاشتی و ئازادی ودیموکراتیدا به سه‌رۆکایه‌تی هێژا کاکه مه‌سعود بارزانی .
له‌گه‌ڵ هه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ێکی مێژووی گه‌لی کوردا ، له هیچ کاتوساتێکدا پاش ئه‌م هه‌موو ئازار‌و، ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ش،پارتیمان له خه‌باتی دلێرانه‌ی خۆیدا ، درێخی نه‌کردووه ، له به‌دی هێنانی مافه‌کانی بزافی رزگاریخوازی کورد و کوردستان .
مێژوو شاهێدمانه که له هه‌موو چه‌رخه‌کاندا پارتیمان به‌ده‌یان ڕابه‌رو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی خوێن گه‌شی ، کردووه به قو‌ربانی خاکی گشت پارچه‌کانی کوردستان و میلله‌ت .
یه‌کێک له هه‌ره شۆڕشه مه‌زنه‌کانی کورد ، شۆڕشه مه‌زنه‌که‌ی ئه‌یلولی پارتیمانه که گه‌لی کورد به خۆیه‌وه بینیویه‌تی ، که توانی چه‌ندین ده‌سکه‌وت و نازنامه به‌ده‌ست بهێنێ، به سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مصطفی بارزانی نه‌مر، ئه‌و سه‌رکرده‌یه که 76 ساڵ له ژیانی نه‌مرانه‌ی خۆی کرد به قو‌ربانی رێبازی کورد‌و کوردایه‌تی، ئه‌مڕۆکه نه‌یارانمان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا ده‌یانه‌وێ بیسڕنه‌وه .
بارزانی ئه‌و ڕابه‌ره بوو هه‌رله سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا چه‌کی شه‌ره‌فی کوردایه‌تی له شان ناوه‌و رو‌حی پاکی خۆی به گه‌ل و نیشتیمان به‌خشیوه. له هه‌موو کات و شوێنێکدا ده‌ست به چه‌ک‌و له سه‌رپێ وه‌ستاوه بۆ هه‌ر خزمه‌تێک و له‌هه‌ر به‌شێك له به‌شه‌کانی کوردستاندا ، هه‌ر شۆڕشێک له ئارادا بوایه هه‌ر وه‌کو هه‌ڵۆ له چیاکان‌دا په‌یدا ده‌بوو وه‌ک ڕۆیشتنی له‌گه‌ڵ زیاتر له 1000 پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بۆ مه‌هاباد بۆ پشتگیری کردنی له کۆماری کوردستان و ڕابه‌ره‌که‌ی پێشه‌وا قازی م‌حه‌مه‌د له ساڵی 1945 دا.
بارزانی بێ له‌وه‌ی که خه‌باتگێر بوو، قوتابخانه‌ی کوردایه‌تیش بوو،خاوه‌ن خه‌بات‌و سه‌رکرده‌و دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له ساڵی 1946له گه‌ڵ له دایکبونی هێژا کاکه مه‌سعود بارزانی له ژێر ئاڵای کوردستاندا وه تا ئه‌مڕۆ بووه به قوتابخانه‌یه‌کی مه‌زن له گشت پارچه‌کانی کوردستان و جیهاندا.
ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی به جه‌رگ و دلێری وه‌ك ڕابه‌رو، سیاسه‌ت مه‌دارو، رۆشنبیرانی ئه‌مرۆما‌نی لێ ده‌رچووه.
پارتیمان ئه‌و پارته‌یه که هه‌میشه دیموکراتیخواز بووه و مافی ئازادی به فره‌حزبی داوه هاوکاریشیان بووه بۆ به‌دیهێنانی مافه‌کانی بزافی رزگاری خوازی کورد‌و کوردستاندا ، به ڕابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر ، ئه‌مڕۆکه‌ش درێژه پێده‌ری ئه‌و خه‌باته ، سه‌رۆکی هێژا کاکه مه‌سعود بارزانییه .
پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و پارته پێشڕه‌وه شۆڕشگێڕه ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی خوازه‌یه ، که به ئاره‌زوومه‌ندی کوردستانیان پێک هاتووه و که بارزانی نه‌مر باوکی ڕوحی نه‌ته‌وه‌یی کورد ڕابه‌رایه‌تی کردووه .
پارتیمان دیموکراتیخوازو دروشمی خه‌م خۆری سه‌رجه‌م گه‌ل و نیشتیمانیه ، دووربین و ووردبینه له خه‌باتدا.
پارتیمان چۆن له سه‌رکه‌وتنه‌کانی له خۆبایی نه‌بووه ، هه‌روه‌هاش له ڕاستی و ڕێبازی کوردایه‌تیش لا نادات ، کار‌و خه‌بات ده‌کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوکی دڵی کوردستان و پارچه دابڕاوه‌کانی تر ، بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عیڕاق.
پارتیمان و سه‌رکرده‌ی ئه‌مڕۆکه ، بووه‌ته مایه‌ی شانازی بۆ ئه‌ندامه‌کانی که‌وا گشت سه‌رکرده‌کانی تری سیاسی کوردستانی و عیڕاقی و جیهانی به ئه‌مریکاوه ڕوومان لێ ده‌که‌ن بۆ چاره سه‌رکردنی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی له عیڕاقدا هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نوێ .
هه‌ربۆیه له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا گه‌رمترین پیرۆزبایی له پارتیمان و ئه‌ندامان ولایه‌نگیرانی و سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان ده‌که‌م به بۆنه‌ی 64 ساڵی ته‌مه‌نی له خه‌باتی بێ ووچان .
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان .
شه‌کاوه بێت ئاڵای کوردستان و ئاڵای پارتیمان به سه‌رۆکایه‌تی هێژا کاکه مه‌سعود بارزانی.
جه‌وهه‌ر بابان
ئه‌ندام
2010-08-16