"پارتی دیموكراتی كوردستان، مێژووی پڕ سه‌روه‌ری و خه‌باتی بێ‌وچان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كوردستاندا له 16ی ئابدا، پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان یادی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه كه به‌ر له 64 ساڵ له‌سه‌رده‌ستی سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و رابه‌ری شۆڕشه مه‌زنه‌كانی "مسته‌فا بارزانی نه‌مر" دامه‌زرا و له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی سه‌خت و پڕ قوربانیدا درێژه‌ی به كاروانی شۆر ِش و تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری داوه و سه‌دان سه‌روه‌ریی بۆ گه‌لی كوردستان و بزاڤه رزگاریخوازه‌كه‌ی تۆماركردووه و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌دیهێناوه و هه‌نگاوی مه‌زنی پێشڤه‌چووانه‌ی ناوه كه هیچ یه‌كێكیان قابیل به گه‌ڕانه‌وه نین و مێژوویان داڕشتووه و ئێستایان به‌رهه‌مهێناوه و رێگایان بۆ ئاینده كردۆته‌وه.
رۆژگاری دامه‌زراندنی پارتی و دوای ئه‌وه رۆژگاری سه‌خت و گه‌مارۆدانی كورد و بزووتنه‌وه‌كه‌ی بوو له‌لایه‌ن تێهه‌ڵكێشێك له هێزی عێراقی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌ڵام ئیراده‌ی پۆڵایینی كورد و رابه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان بارزانی نه‌مر زۆر له‌و پیلان و گه‌مارۆدانه به‌هێزتربوون، سه‌ره‌نجام ئه‌وان تێك‌شكان و پارتی دلێرانه كاروانێكی 64 ساڵه‌ی بڕی كه ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می ئه‌و خه‌باته ده‌چنینه‌وه، به‌ڵام وه‌كوو ئه‌وه وایه له سه‌ره‌تادابین چونكه هێشتا رێی تێكۆشانمان هه‌ر به‌رده‌وامه تا گه‌یشتن به دوائامانجه‌كانمان كه بریتیین له مافی چاره‌نووسی میلله‌ته‌كه‌مان.
له‌وساوه تا ئێستا جگه له ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی دووقۆناغی گرنگی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه به خوێنی گه‌شی شه‌هیدان و گیانفیدایی خه‌باتگێڕان و نه‌به‌ردیی پێشمه‌رگه دلێره‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵانی پێشكه‌وتنخواز و خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه‌ی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی) هاوپه‌یمانی ستراتیژیمان و هه‌موو حزب و لایه‌نه شۆڕشگێڕه‌كانی گۆڕه‌پانی پێشمه‌رگایه‌تی نه‌خشێنراون، هه‌روه‌ها خه‌باتی سیاسی ده‌ستكه‌وتی مه‌زنی بۆ گه‌لی كوردستان به‌دیهێناوه، له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیان رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 كه ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان له عێراقدا چه‌سپاندوو بووه بنه‌مایه‌كی سیاسی و یاسایی بۆ فیدرالییه‌ت كه ئێستا له ده‌ستووری عێراقدا سه‌لمێنراوه. ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بۆ هه‌موو كایه‌كانی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كولتووری گرنگ و پڕ بایه‌خن، بۆیه خه‌باتی ئه‌مڕۆمان خه‌باتی پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه و هه‌رچی زیاتر په‌ره‌پێدانیانه، ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه گیان و وره‌ی پێشمه‌رگانه و فیداكاریی پێویسته و ده‌بێت پارتییه‌كان وه‌كوو له قۆناغه‌كانی رابردوودا سه‌رقافڵه بوون، له‌م قۆناغه‌شدا به هه‌مان وره و له‌خۆبوورده‌ییه‌وه و به هاوكاری هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌پێشه‌وه‌ی كاروانه‌كه‌دا بن.
یادكردنه‌وه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتیمان، كه‌وتۆته رۆژگاره‌كانی پێش به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌وه، كه هه‌موومان كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه بكه‌ینه كۆنگره‌یه‌كی چۆنایه‌تی و وێستگه‌یه‌كی گرنگ بۆ پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ت و كاری رێكخراوه‌یی و به‌رنامه و پرۆگرامی پارته‌كه‌ماندا و به ئاراسته‌یه‌كدا په‌ره‌یان پێبده‌ین كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی و سه‌ركردایه‌تی حزبمان ئاماده بكه‌ن به گوڕ و تینێكی زیاتری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ریی و شارستانییانه ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌بات له ئه‌ستۆبگرن.
پارتیمان وه‌كوو حزب ئه‌وه‌ی له رێدایه كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نوێ و گونجاو له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناو كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا خۆی رێبخاته‌وه و به‌رنامه و پرۆگرام و دروشمی خه‌باتی خۆی بۆ ئه‌م قۆناغه داڕێژێته‌وه. له‌م ئه‌ركه‌شدا پاشخانێكی مه‌زنی له نه‌ریتی تاقیكراوه‌ی 64 ساڵ خه‌بات هه‌یه كه له كۆنگره‌ی داهاتوودا په‌یڕه‌ویان ده‌كات و ئامانجه‌كانی به‌دیده‌هێنێ. سه‌رۆك بارزانییش به حیكمه‌ت و دووربینی و په‌رۆشیی بۆ ئاینده‌ی پارتی و گه‌لی كوردستان قیبله‌نوومای پارتییه‌كانه بۆ خۆنوێكردنه‌وه و خۆته‌یاركردن بۆ قۆناغی تازه‌ی خه‌بات له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق.
له 16ی ئابدا پارتییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌پێشه‌وه‌ی خه‌باتدان بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق‌و ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی . له‌سه‌ر ئاستی كوردستان:
- ته‌ئیكد له‌سه‌ر پشتگیرییكردنی په‌رله‌مان ده‌كاته‌وه كه دامه‌زراوێكی شه‌رعییه و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و بۆته یه‌كێك له هێما گه‌شاوه‌كانی قۆناغی نوێ له مێژووی گه‌له‌كه‌مان و بڕوابوونمان به دیموكراتی و پێشكه‌وتنی سیاسی و قبوڵكردنی جیاوازییه‌كان و ململانێی سیاسی ئاشییانه.
- پشتگیریكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و هاوكاریكردنی له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكی كوردستانی داوه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتر و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌رچی زیاتر په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌ی ئابووری و به موئه‌سسه‌ساتكردنی كاروباره‌كانی و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبییه‌ت و دیارده زیانبه‌خشه‌كان و، به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و مافی ئافره‌تان و وه‌گه‌رخستنی تواناكانی لاوان و هه‌رچی زیاتر دابینكردن و پاراستنی ئازادییه‌كان، به ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه كه به‌ردی بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای دیموكرات و پێشكه‌وتوون .
- پته‌وتركردنی زه‌وینه‌ی لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه و ئایین و ئاینزاكانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان كه به‌ردی بناغه‌ی ته‌بایی و ئاسووده‌یی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تین.
- هه‌رچی زیاتر قووڵكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی ستراتیجیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پته‌وكردنی هاوپه‌یمانی و یه‌كڕیزیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ی ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پڕكێشییه عێراقییه‌كان.
- له‌سه‌رئاستی عێراقیش پارتیمان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان ده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت: جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق كه زامنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان و دیموكراتی و سه‌قامگیریی هه‌موو عێراق و ده‌رچوونییه‌تی له‌و تونێله تاریك و پڕ قه‌یرانه‌ی تێكه‌وتووه. له‌م ئه‌ركه‌دا پارتیمان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه گه‌لی كوردستان به‌شێك نیه له قه‌یرانه‌كه به‌ڵام به‌شێكه له چاره‌سه‌ر و ئاماده‌یه هه‌موو تواناكانی له‌وپێناوه‌دا ته‌رخان بكات. نزیكترین رێگه‌ش بۆ چاره‌سه‌ر پابه‌ندبوونه به ده‌ستووری عێراق و بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌تی ته‌وافوقی و دامه‌زراندنی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌یه.
هه‌روه‌ها خه‌باتكردنی بێ‌وچان بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌كان و قه‌ربووكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌نفاكراوان و زیانلێكه‌تووانی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی رووخاوی به‌عس و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی پاشماوه‌ی به‌عس و رێكخراوی قاعیده و هاوكارانیان ئه‌ركی سه‌رشانی پارتیمانه كه له 16ی ئابدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی عێراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای فیدرالی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوانی ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كاندا، دانانی سیاسه‌تێكی عادیل و شه‌فافانه بۆ نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان و دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و بودجه و چه‌ندینی دیكه ئه‌و ئه‌ركانه‌ن كه پارتیمان وه‌كوو به‌شێكی گرنگ له خه‌باتی خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان بڕوای به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی هاوسێیانه‌ی باش و رێزگرتن له ئیراده و سه‌روه‌ری نیشتمانیی وڵاتانی دراوسێیه‌و به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ كه پشتگیری سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێم بكات له پێناوی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هاوكاری ئابووری و سه‌رمایه‌گوزاریی له‌گه‌ڵیاندا. له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌شدا ته‌ئكید له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی كورد ده‌كاته‌وه له توركیا و ئێران و سوریادا و هه‌ر وه‌ك چۆن له ئێستاشدا جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی و پێشوازی كرد له چاره‌سه‌ر كردنی ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد، پارتیمان ئاماده‌یی خۆی دووپاتده‌كاته‌وه كه تواناكانی بۆ هاوكاریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان ته‌رخان بكات و كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له هه‌ولێر ببه‌سترێ، ببێته سه‌ره‌تایه‌كی گشتگیر بۆ ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان
خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌زی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه دلێره‌كانی كوردستان، پارێزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هه‌مووتان داده‌نه‌وێنین و سڵاوی شۆڕشگێڕانه‌مان بۆ سه‌رجه‌م لق و لیژنه و مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كانی پارتیمان له ناوه‌و و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌نێرین.
هه‌رشه‌كاوه‌بێت ئاڵای گه‌شی پارتیمان.
بۆ پێشه‌وه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان كه رێبازی بارزانی نه‌مر نه‌خشه‌ی كێشاون و سه‌رۆك مسعود بارزانی رابه‌رایه‌تی خه‌باته‌كه‌ی ده‌كات.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
16ی ئابی 2010